پارەكه‌ گه‌یشت و ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی ده‌كرێ
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

پارەكه‌ گه‌یشت و ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی ده‌كرێ

 بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی ڕایگەیاند، كە چەكی پارەی بەشی هەشتەمی پارەی جووتیاران بۆ ساڵی 2021، گەیشتووه‌تە هەرێمی كوردستان و لە چەند ڕۆژی ئایندەشدا، چەكەكان دابەش دەكرێن.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌  5/1/2021، نه‌وزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی ڕایگەیاند، كە چەكی پارەی بەشی هەشتەمی پارەی جووتیاران بۆ ساڵی 2021، گەیشتووه‌تە هەرێمی كوردستان و لە چەند ڕۆژی ئایندەشدا، چەكەكان دابەش دەكرێن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: پاش وەرگرتنی ڕێكارە ئیدارییەكان لە رێگای بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی دانەوێڵەی شارەكانه‌وه‌ چەكەكان دابەش دەكرێن، بە پێی رۆژی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆكان، بڕی پارەی هاتوو بۆ شارەكان بریتیین لە:-

هەولێر (350.000000) سێ سەدوپەنجا ملیۆن دینار

سڵێمانی(500.000000) پێنج سەد ملیۆن دینار

دهۆك (50.000000) پەنجا ملیۆن دینار