حكوومەتی فیدراڵی خەرجكردنی 200 ملیار دیناری مانگی رابردووی هەرێمی كوردستانی پەسەند كرد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

حكوومەتی فیدراڵی خەرجكردنی 200 ملیار دیناری مانگی رابردووی هەرێمی كوردستانی پەسەند كرد

ئەمڕۆ سێشەممە جووتیار عادل گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، 200 ملیار دیناری مانگی 12ی ساڵی رابردووی هەرێمی کوردستانی پەسند کرد.

هەروەها رای گەیاند كە چاوەڕوانی تەواوکردنی ڕێکارەکانن بۆ ئەوەی پارەکە بۆ لقی هەولێری بانکی ناوەندی بنێردرێت.

گوتەبێژی حکوومەت جەختیشی کردەوە وەکو پێشوو بەڵێنیان داوە پێشینەی کاری حکوومەت دابینکردنی مووچەیه، گوتیشی "گرفتمان لە کۆکردنەوەی داهات هەیە، هیوادارین ئەو مانگە مووچە دوانەکەوێ و هەموو هەوڵمان ئەوەیە لە کاتی خۆی مووچه بدرێت".

جووتیار عادل باسی لەوەش کرد ماوەی دووهەفتەیە دیوانی چاودێری دارایی لە هەرێمی کوردستانن و وردبینی له خەرجییەکان دەکەن.