له‌مڕۆوه‌ خشتەیەكی نوێی پێدانی كارەبای مۆلیده‌ ئەهلییەكان جێبەجێ دەكرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

له‌مڕۆوه‌ خشتەیەكی نوێی پێدانی كارەبای مۆلیده‌ ئەهلییەكان جێبەجێ دەكرێت

 لێپرسراوی لێژنەی مۆلیده‌ ئەهلییەكان لە پارێزگای هەولێر ئاشکرای دەکات، خشتەیەكی نوێی پێدانی كارەبای مۆلیده‌ ئەهلییەكان جێبەجێ دەكرێت.

ئەندازیار قارەمان مەولوود، لێپرسراوی لێژنەی مۆلیده‌ ئەهلییەكان لە پارێزگای هەولێر، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "بەرنامەیەكی نوێی پێدانی كارەبای مۆلیده‌ ئەهلییەكان لەو مانگەوە جێبەجێ كراوە، لە كاتژمێر شەشیی بەیانی تا كاتژمێر دووی شەو مۆلیده‌ ئەهلییەكان لە كاتی نەبوونی كارەبای نیشتمانی كارەبا بە هاووڵاتییان دەدەن، چونكە گلەیی هەبوو لە خشتەی پێشوومان".

خشتەی پێشوو بەیانیان لە کاتژمێر شەش بۆ نۆ کارەبای مۆلیده‌ بوو، لە یەکی نیوەڕۆش تا دووی شەو کارەبا دەدرا.

ئەوەشی خستەڕوو، لەگەڵ كارەبای هەولێر لەسەر ئەو خشتەیە هەماهەنگییان كردووە، گوتیشی: "بەپێی هەماهەنگیمان لەگەڵ فەرمانگەی كارەبای هەولێر ئەوان پێیان گوتین كارەبا باشتر بووە و زیاتر لە 10 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی دەدرێتە هاووڵاتیان و ئێمەش كارەباكەی تر دابین دەكەین، بە گشتی دەبێت هاووڵاتی 20 كاتژمێر كارەبای هەبێت".

ئاشكراشی كرد، لە كاتژمێر دووی شەو بۆ شەشی بەیانی لە سێ شەو جارێك كارەبای نیشتمانی نابێت ئەگەرنا كاتەكانی تر كارەبای نیشتمانی دەدرێت.

بەرپرسەكه‌ی مۆلیده‌ ئەهلییەكان روونی كردەوە، هەر گەڕەكێك كە هەژارنشین بێت و داوا بكەن كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای مۆلیده‌ كەم بكرێتەوە، ئەوە بۆیان كەم دەكرێتەوە.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌، نرخی یەک ئەمپێر کارەبای مۆلیده‌ی مانگی 11 لە نێوان نۆ هەزار بۆ 12 دینار بووە و بۆ مانگی 12 لە نێوانی 10 بۆ 16 هەزاردینار بووە.

لەناو هەولێر زیاتر لە هەزار مۆلیده‌ و لە دەوروبەریش 900 مۆلیده‌ی ئەهلی هەن.