كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

بەهۆی لۆگۆ و كۆدی تاكسی، كەلوپەلی گەشتیارێك دەدۆزرێتەوە

 

گەشتیارێكی ئێرانی لە هەرێمی كوردستان دوای سواربوونی تاكسی كەلوپەلەكانی ون دەبێت، دواتر وەزارەتی گواستەوە لەرێگەی لۆگۆ و كۆدی تاكسییەكە، كەلوپەلەكەی بۆ دەگەڕێندرێتەوە.

راگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە، بەهۆی لۆگۆی تاكسی كە لەلایەن وەزارەتی گواستنەوە بە تاكسییەكان دەدرێت تواندراوە جانتای گەشتیارێكی ئێرانی بدۆزرێتەوە.

لە راگەیاندراوەكە هاتووە: "دوای ئەوەی گەشتیارێكی ئێرانی تاكسی كوردستان بەكار دەهێنێت و كەلوپەلی لەناو تەكسی بیردەچێت ، سەردانی بەرێوەبەرایەتی گواستنەوەی هەولێر دەكات، دوای بەدواداچوون چونكە كۆدی تەكسیەكەی لابووە پەیوەندی دەكرێت بەخاوەنی تەكسیەكە و جانتاكەی بۆ دەگەڕێننەوە".

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن جەختی كردووەتەوە كە، سوودی تەكسی خاوەن كارتی زانیاری و لۆگۆ بەمشێویە دەبێت "بۆیە خوازیارین كە هاووڵاتیان ئەو تەكسیانە بەكاربهێنن كە لۆگۆیان هەیە".

پێشتر سەلاح جەوهەر، بەڕێوەبەری گشتیی گواستنەوە لە وەزارەتی گواستنەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند:" هەر تاكسییەك كۆد و زانیاریی تایبەتی خۆی دەبێت و ئەگەر سەرپێچی و كارێكی نەشیاو لەلایەن شۆفێرەكەوە بەرانبەر هەر سەرنشینێك بكرێت، ئەوە بەئاسانی دەستمان پێی دەگات و لەو ماوەیەدا لە ڕێگەی ئەو پڕۆژەیەوە بەهۆی كۆد و زانیاریی تۆماركراوەوە توانراوە بەرانبەر هەندێك سەرپێچی، ڕێكاری تایبەت بگیرێتە بەر".

بەرپرسەكەی گواستنەوە پێی وایە، ئەو پڕۆژەیە كارێكی جیهانییە و بۆ ڕێكخستن و ڕێكوپێكکردن و كەمكردنەوەی قەڵەباڵغیی ناوشارەكانە و گوتیشی: "بەپێی ئاماری هاتوچۆ ئەوانەی هەڵگری تابلۆی تاكسین، ژمارەیان سەرووی 83 هەزار تاكسییە، ئەوەش بۆ كوردستان ژمارەیەكی زۆرە و ئەگەر ئەو پڕۆژەیە تەواو بكرێت ژمارەكە زۆر كەم دەبێتەوە، بە جۆرێك کە 40 بۆ 50 هەزار تاكسی دەمێنێتەوە".