روونکردنەوە له‌سه‌ر کرێی کارەبای موەلیدە ئەهلییەکان ده‌درێ
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

روونکردنەوە له‌سه‌ر کرێی کارەبای موەلیدە ئەهلییەکان ده‌درێ

 

لێپرسراوی لێژنەی موەلیدە ئەهلییەكان لە پارێزگای هەولێر ئاشکرای دەکات، نرخی یەک ئەمپێر کارەبای مانگی ڕابردوو لەنێوان 10 هەزار بۆ 16 هەزار دینار بووە.

ئەندازیار قارەمان مەولوود، لێپرسراوی لێژنەی موەلیدە ئەهلییەكان لە پارێزگای هەولێر، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "بۆ مانگی 12 لە هەولێر 42 دینار بۆ هەر یەک کاتژمێر تێکڕای ئیشکردنی موەلیدە داندراوە، نرخەكەكەش دوو جۆرە و وەكوو یەك نییە".

سەبارەت بە نرخی هەر ئەمپێرێكیش، قارەمان مەولوود گوتی: "نرخی یەک ئەمپێر کارەبای موەلیدە دوو جۆرە 10 هەزار دینار تا 16 هەزار دینار بۆ ئەو شوێنانەی كە بەپێی خشتە كاریان نەكردووە، بەڵام ئەو شوێنانەشی بەپێی خشتە كاریان كردووە لە نێوانی 10 هەزار دینار بۆ 12هەزار و 750 دینارە".

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌، نرخی یەک ئەمپێر کارەبای موەلیدەی مانگی 11 لە نێوان نۆ هەزار بۆ 12 هەزار دینار بووە.

لەناو شاری هەولێر زیاتر لە هەزار موەلیدە و لە دەورووبەریش 900 موەلیدەی ئەهلی هەن.