بڕیاری ناردنی 200 ملیار دیناری تر بۆ هەرێمی کوردستان دەرچووه
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

بڕیاری ناردنی 200 ملیار دیناری تر بۆ هەرێمی کوردستان دەرچووه

سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌غدا، ڕایگه‌یاند بڕیاری ناردنی 200 ملیار دیناری مانگی 12 بۆ هەرێمی کوردستان دراوە.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 3/1/2022، فارس عیسا، سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌غدا، به‌ (باسنیوز)ی ڕاگه‌یاند: "بڕیاری ناردنی 200 ملیار دیناری مانگی 12ی 2021 بۆ هەرێمی کوردستان دراوە، پاش تەواوکردنی ڕێکارەکان تەمویلەکە بۆ لقی هەولێری بانکی ناوەندی دەنێردرێ و پارەکە دەدرێتە وەزارەتی دارایی".

مانگانە لەبارەی 200 ملیار دینارەكەوە، سەرەتا ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەی خۆیدا بڕیاری خەرجكردنی پارەكە دەدات، دواتر وەزارەتی دارایی نووسراوێك لەبارەی خەرجكردنی پارەكە دەردەكات و بۆ لقی هەولێری بانكی ناوەندیی عێراقی دەنێرێت، ئینجا پارەكە دەخرێتە سەر ژمارەی حیسابیی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان.
مانگی رابردوو لە ڕۆژی 20/12/2021 تەموویلی 200 ملیار دینارەکەی مانگی 11 درایه وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان.
به‌ گوێره‌ى رێككه‌وتنێك كه‌ له ‌نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عێراقدا كراوه‌، به‌غدا مانگانه‌ 200 ملیار دینار وه‌ك "سولفه‌یه‌ك" بۆ به‌شی هه‌رێمى كوردستان ده‌نێرێت و له‌گه‌ڵ داهاتی ناوخۆدا، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی پێ دابین و دابه‌ش ده‌كرێ.