بەهۆی فرۆشتنی دەرمانی رێگەپێنەدراو جوانكاری ماوەبەسەرچوو، لە سلێمانی شوێنێك دادەخرێت.
قائیمقامیەتی سلێمانی لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە: "لەئەنجامی گەڕان و سەردانیەكانمان بۆ دوكان و شوێنەكانی ناو شاری سلێمانی بڕیارماندا بە داخستنی شوێنێكی فرۆشتنی دەرمانی گیایی كە دەرمانی رێگەپێنەدراو و ماوەبەسەرچووی فرۆشتووە".
ئاماژە بەوەش كراوە كە ئەو شوێنە خۆیان ئەو دەرمانانەیان دروستكردووە و وەك حەبی گولاج و شروب، فرۆشتویانە بە هاووڵاتییان ئەوە رێگەپێدراو نەبووە و كارێكی نایاساسی بووە.