کۆیە.. چەند شوێنێک بێ ئاو دەبن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

کۆیە.. چەند شوێنێک بێ ئاو دەبن

 

 

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کۆیە ئاگاداری هاووڵاتییان دەکاتەوە کە بەشێکی زۆری گەڕەکەکانی شارەکە بێ ئاو دەبن.

ئەمڕۆ شەممە 1/1/2022، لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کۆیە بڵاویکردووەتەوە: ئاگادارییەک لە پڕۆژەی ئاوی (تەقتەق ـ کۆیە)وە بۆ ئەو هاوبەشانەی ئاو لە پڕۆژەی ئاوی ناوبراو وەردەگرن، ئاگادارتان دەکەینەوە بە هۆی لێکترازانی بۆڕی ئاوی سەرەکی لە هێڵی گواستنەوەی ئاو، پڕۆژەکەمان وەستاندووە".

هەروەها ئەوەش خراوەتە روو کە تیمەکانی چاککردنەوە لە هەوڵی چارەسەر کردندان، داواش لە هاووڵاتییان دەکرێت وریای بەکارهێنانی ئاو بن.