ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 12 ده‌كرێ
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 12 ده‌كرێ

 بەپێی فەرمانێک کە لە وه‌زاره‌تی دارایی بۆ  گەنجینە و  بانکەکان نێردراوە و دەست (باسنیوز) کەوتووە

سبەی یەک شەممە  مووچەی وەزارەتی تەندروستی خەرج دەکرێت.

وه‌زاره‌تی دارایی، ئەوەشی خستووەتە ڕوو، بەهۆی ئەوەی سبەی پشووی ساڵانەی بانکەکانە، بۆیه سبەی تەنیا چەکی بانک دەدرێ و ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 3/1/2022 مووچەی تەندروستی خەرج دەکرێ.

پێشووتر وەزارەتی دارایی و ئابووری، سەبارەت بە دابەشکردنی مووچە رایگەیاند بوو: بەهۆی ڕاگەیاندنی پشووەکانی سەری ساڵی زایینی، کە لە 2021/12/25 تا 2022/1/2 بوو، دابەشکردنی مووچەی مانگی 12ی ساڵی 2021 دەکەوێتە ڕێکەوتی 2022/1/2،  بە وەزارەتی تەندروستی دەست پێدەکات، بۆ ڕۆژانی دواتریش بەپێی خشتەی موچە لە دابەشکردنی بەردەوام دەبین.