هەولێر.. هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی نەوتی ماڵان دەکرێ
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

هەولێر.. هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی نەوتی ماڵان دەکرێ

 

بەڕێوەبەری نەوت ئاشکرایکرد کە لە هەفتەی داهاتوو دەست دەکرێ بەدابەشکردنی نەوت بەسەر هاووڵاتییانی دانیشتووی دەورووبەری شاری هەولێر.

ئاری کاکەشین سابیر، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی هەولێر بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: " لە سەر فەرمانی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی سامانەسرووستیەکان بەردەوامین لە دابەشکردنی نەوت بەسەر هاووڵاتیانی ناوچە شاخاوییەکان کە لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو تەواو دەبێت و دەگاتە شاری هەولێر".

ئەوەشی خستەڕوو هەفتەی داهاتوو لە چەند ناوچەیەکی هەولێر نەوت دابەش دەکرێ، گوتیشی: "لە هەفتەی داهاتوو دەست دەکەین بەدابەشکردنی نەوت بەسەر هاووڵاتیانی دانیشتووی دەورووبەری شاری هەولێر لە قوشتەپە، بەستۆرە، دارەتوو، بەحرکە، کەسنەزان، بنەسڵاوە، خەبات و شوێنەکانی تر".

بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی هەولێر ئاشکراشیکرد، بڕی 55 هەزار دینار بۆ هەر بەرمیلێک وەردەگیرێت.

بۆ ئەوەی هەر خانەوادەیەکی پارێزگای هەولێر بەرمیلێک نەوت وەربگرێ دەبێ زیاتر لە 100 ملیۆن لیتر ناوت بەر دەست بێ.