وەزارەتی دارایی عێراق بەهۆی نەبوونی بودجەوە چەند بڕیارێکی نوێ دەردەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

وەزارەتی دارایی عێراق بەهۆی نەبوونی بودجەوە چەند بڕیارێکی نوێ دەردەکات

وەزارەتى دارایی عێراق رای گەیاند كە بەهۆی نەبوونی بودجەوە، بەشی زۆری خەرجییەکان ڕادەگرێت.

بەپێی بڕیارەکانى وەزارەتی دارایی عێراق کە ڕۆژی 26ی کانوونی یەکەمی 2021 دەریکردوون و کۆپییەکیان دەست (باسنیوز) کەوتووە، وەزارەت و دەستە نەبەستراوەکان بە وەزارەت و پارێزگاکان دەسەڵاتى تەواویان پێدراوە بۆ خەرجکردنى پارە لە مانگى کانوونى دووەمى 2022ەوە بەرێژەى 1/12 تا پەسەندکردنى بودجەى نوێ.

بەپێی بڕیارەکان، مووچە خەرج دەکرێ، بەڵام بەشی زۆری خەرجی و گواستنەوەی پاره ڕادەگیرێت، هەروەها گواستنەوەی فەرمانبەرانیش ڕادەگیرێت.

بەهۆی دواکەوتنی پەسندکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن و نادیاری ئاسۆیەک بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێ، چاوەڕێ دەكرێت پەسەندكردنی بودجەی 2022 زۆر دوابکەوێت، یان هەر دانەندرێت.