ئەمریکا بودجە بۆ پێشمەرگە دابین دەکات و وەزارەتی پێشمەرگەش ڕوونکردنەوەی دا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

ئەمریکا بودجە بۆ پێشمەرگە دابین دەکات و وەزارەتی پێشمەرگەش ڕوونکردنەوەی دا

 لە بودجەی ساڵی 2022ی پێنتاگۆن، بڕی 260 ملیۆن دۆلار بۆ هاوکاریکردن هێزەکانی پێشمەرگە پەسند کرا و وەزارەتی پێشمەرگەش ڕوونکردنەوە لەبارەی دەدات.

سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، بودجەی پێنتاگۆن (وه‌زاره‌تی به‌رگری)ی په‌سه‌ند کرد، كه‌ 777 ملیار دۆلاره‌ و 260 ملیۆن دۆلاری بۆ هاوکاریکردنی هێزی پێشمەرگە تەرخان کراوە.

بەگوێرەی راپۆرتی بودجەی ساڵی 2022ی پێنتاگۆن، بڕی 345 ملیۆن دۆلاری بۆ هاوکاریکردن و پڕچەککردنی هێزە ئەمنییەکانی عێراقی تەرخانکردووە لەو نێو ئەو بڕەشدا، بڕی 260 ملیۆنی بۆ هاوکاریکردن و پڕ چەککردن و دابینکردنی مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە تەرخان کردووە.

هەروەها لە پرۆژە بودجەی وەزارەتی بەرگری ئەمریکادا هاتووە کە بەغدا مووچەی هێزی پێشمەرگە دابین ناکات، بۆیە پشکی شێری هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ پێشمەرگەیە.

ئەمڕۆ شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسی ڕایگەیاند: "خۆشحاڵین بە پەسند کردنی هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ پێشمەرگە لە چوارچێوەی بودجەی وەزارەتی پێنتاگۆن، پێشمەرگە پێویستی بە تەکنەلۆژیای نوێ هەیه بۆ بەرەنگاری تیرۆر".

لای خۆیەوە لیوا قارەمان شێخ كەمال، جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "مانگانە ئەمریکا مووچەی لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگه دەدات و ئەو پشکەشی له بودجەی پێنتاگۆن پەسند کراوە بەشێکی بۆ ئەو بابەتەیە".

جەختی کردەوە بەشێکی تری بودجەکەش بۆ مەشق و ڕاهێنان وهاکاری سەربازیی لیواکانە.