گه‌نمی سێ مانگی به‌شه‌ئاردی هاووڵاتیان ئاماده‌ كراوه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

گه‌نمی سێ مانگی به‌شه‌ئاردی هاووڵاتیان ئاماده‌ كراوه‌

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكوومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی ئاردی  بەشەخۆراك ڕایدەگەیەنێت بۆ سێ مانگی تر گەنم بۆ ئاردی بەشەخۆراک مسۆگەر کراوە.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 28/12/2021، نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "دوای تەواوبوونی بەشی دەیەمی ئاردی بەشەخۆراکی مانگانە، ڕاستەوخۆ بەشی یەکەمی ئاردی ساڵی 2022 دەست پێدەکاتەوە و هیچ مانگێک بۆشایی دروست نابێت".

ئەوەشی خستە ڕوو بۆ سێ مانگی داهاتوو گەنم بۆ بەشە ئارد دابین کراوە، گوتیشی: "بۆ ساڵی نوێش بەشی مانگی یەک و دوو سێ لە عێراق  گەنم هەیە و دابەشکردنی ئارد بەردەوام دەبێت".

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، جەختی کردەوە، بەردەوام لیژنەکانیان سەردانی ئاشەکان دەکەن و چاودێریی ئەو گەنمه دەکەن، کە دەکرێتە ئاردی بەشەخۆراکی مانگانە، گوتیشی: "ئەو لیژنانە لەسەر ئاستی کوردستان بەردەوام سەردانی ئەو شوێنانە دەکەن و خۆیان ئامادە دەبن تا ئەو ئاردە بکرێتە هەویر و ئینجا بکرێتە نان، ئەوکات بڕیاری دابەشکردنی دەدرێت".