وەزیری تەندروستی روونکردنەوە لەبارەی تووشبوون بە ئۆمیکڕۆن لە هەرێمی کوردستان دەدات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

وەزیری تەندروستی روونکردنەوە لەبارەی تووشبوون بە ئۆمیکڕۆن لە هەرێمی کوردستان دەدات

وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوە لەبارەی سەرهەڵدانی پەتا گۆڕاوەکەی کۆرۆنا (ئۆمیکرۆن) لە هەرێمی کوردستان، دەدات.

دکتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی بە (باسنیوز)ی راگەیاند: هیچ حاڵەتێكی پشتڕاستكراوی توشبوون بە ئۆمیكرۆن لە هەرێمی کوردستان تۆمار نەكراوە.

سامان بەرزنجی ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو هاووڵاتیانەی لەو وڵاتانەی ئۆمیکرۆن تێیاندا تۆمار کراوە دەگەڕێنەوە، ”وەک گومانلێکراو سەیر دەکرێن“.

وەزیری تەندروستی لە بارەی پێدانی پێکوتەی کۆرۆنا، رایگەیاند: پێدانی پێکوتە كۆرۆنا بەردەوامە و تیمە تەندروستییەکان بۆ هەر شەپۆلێكی نوێی كۆرۆنا رێوشوێنی پێویست دەگرنەبەر و ”دەبێت خۆیان بۆ شەپۆلێكی نوێی كۆرۆنا ئامادە بكەن".

سامان بەرزنجی هەروەها رایگەیاند: تیمە تەندروستییەکان لە هەرێمی کوردستان لە رۆژانی پشووشدا لەسەر کاری خۆیان بەردەوام دەبن و پێکوتە بە هاووڵاتیان دەدەن.

وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکراشی کرد، لەسەرەتای ساڵی داهاتوودا وەرگرتنی پێکوتە بۆ فەرمانبەران لەسەرجەم فەرمانگە حكوومییەکان دەبێتە ناچاری، "ئەوانەی پێکوتە وەرناگرن دەبێت هەفتانە پشكنین بكەن و ئەنجامەكەی بۆ فەرمانگەكەیان ببەنەوە“.