یۆنان.. 63 کۆچبەری دیکە لە مردن رزگار کران
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

یۆنان.. 63 کۆچبەری دیکە لە مردن رزگار کران

هێزە کەناراوییەکانی یۆنان 63 کۆچبەری نایاسایی دیکە لە مردن رزگار دەکەن.

پشتیوان جاف، رۆژنامەنووسی کورد لە یۆنان، لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، رایگەیاندووە: ئێوارەی رۆژی هەینی 24-12-2021، بەلەمێکی گواستنەوەی کۆچبەران لە ئاوی ئیجە لە نزیک دوورگەی پارۆس ژێرئاو کەوتووە.

پشتیوان جاف هەروەها رایگەیاندووە: دەسەڵاتدارانی یۆنان ئاماژە بەوە دەکەن، بەلەمەکە 80 کۆچبەری نایاسایی هەڵگرتبوو و هێزە یۆنانییەکان توانیویانە 63 کۆچبەر لەو 80 کۆچبەرە، رزگار بکەن.

هەروەک ئەو رۆژنامەنووسە کوردە بڵاوی کردووەتەوە، تەرمی 13 کۆچبەریش دۆزراوەتەوە و پرۆسەی گەڕان بەدوای چارەنووسی کۆچبەرەکانی دیکە بەردەوامە.

هەفتەی رابردووش بەلەمێکی گواستنەوەی کۆچبەران لە ئاوی ئیجە تێکشکا و بەهۆیەوە ژمارەیەک کۆچبەر، کە بەشێکیان خەڵکی هەرێمی کوردستان بوون، گیانیان لەدەست دا.