250 ملیار دیناری تری گه‌نمی جووتیاران خه‌رج كرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

250 ملیار دیناری تری گه‌نمی جووتیاران خه‌رج كرا

 وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، 250 ملیاری تر لە پارەی گەنمی جووتیاران بۆ ساڵی 2021 خەرج دەكرێت.

وەزارەتی بازرگانیی عێراق  لە راگەیاندراوێكدا  ئاشكرای كرد، لەسەر فەرمانی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق، لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا، بڕی 250 ملیار دینار بۆ پارەی گەنمی جووتیاران تەرخان كراوە.

 ئاماژە بەوەش كراوە، پارەكە بۆ  ئەو جووتیارانە دەبێت كە گەنمیان بۆ ساڵی 2021  رادەستی سایلۆكان كرووە.

وەزارەتی بازرگانیی عێراق، جەختی كردووەتەوە، هەماهەنگییان بەردەوامە لەگەڵ وەزارەتی دارایی بۆ ئەوەی پارەكە خەرج بكرێت.

لەم بارەیەوە نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "هەر بڕە پارەیەكی گەنم، كە لە بەغداوە دەنێردرێت، ئێمە دوای تەواوكردنی رێكارەكان خەرجی دەكەین".

ئاماژەی بەوەش دا تاوەكوو ئێستا  بە حەوت بڕی جیاواز پارەی گەنمی 2021ی جووتیارانی هەرێمی كوردستان هاتووە و پارەكەش دابەش كراوە.