كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

کامیان تەلارە و کامیان خەرمانە؟

خەرمان هیرانى و تەلار هیرانى حه‌وت ساڵ جیاوازیی ته‌مه‌نیانه‌ و دەڵێی دوانەن و سەریان لە خەڵک شێواندووە

دوو هونەرمەندی شانۆ و سینەما (خەرمان و تەلار) کە خوشكى یه‌كترن و بە خەرمان هیرانی و تەلار هیرانی ناسراون، بەشێوەیەک لە یەکتر دەچن، تەنانەت دایکی كۆچكردووشیان هه‌ندێك جار نه‌یزانوه‌ کامیان تەلار لووه‌ و کامیان خەرمان بووه‌!، بەشێک لە خەڵکی هەروادەزانن ئەوانە دوانەن، یان یەک کەسن، بەڵام هەریەکەیان بە جیا وەکوو دوو ئافرەتی هونەرمەند بەشدارییان لە دراما و فیلمە کوردییەکاندا کردووە، ئەوان سێ خوشک و یەک بران هەموویان لە شێوەدا لەیەک دەچن، بەڵام تەلار و خەرمان زۆر زیاتر لە یەک دەچن.

خەرمان هیرانی کە ماوەیەکی زیاتر لە خوشکەکەی دەستی بە کاری هونەری کردووە و زۆرجار ڕۆڵی سەرەکی لە دراما کوردییەکاندا هەیە، لەوانە: چپەی ڕابردوو، غوربەت و دواشەو.

بەڵام تەلار هیرانی لە هەریەک لە‌ دراماكانى: چەرخ و فەله‌ک، کارگەی خێزان، ئاکامی نهێنییەکان ڕۆڵی سەرەکی هەبووە، لە چەند فیلمێکی کوردیشدا ڕۆڵی هەبووە، وەکوو: فیلمی هیوا، کورتەفیلمی لم، هەروەها لە چەند شانۆیەکیشدا ڕۆڵی گێڕاوە، لەوانە: شانۆی دایکە ئازاکە، ژنەکەی ئەو ماڵە، مەرگ و کچ، بەرگی سەبووری، میدیا کە لە هۆڵە رۆشنبیرییەکانی هەرێمی کوردستان پێشکەش کراون.

ئەم دوو هونەرمەندە بەهۆی ئەو لەیەکچوونەیان زۆر کەس هەیە لێی تێک دەچێت و وا دەزانێ یەک کەس بن، تەنانەت وەکوو خۆیان دەڵێن: "دایکی كۆچكردووشمان هه‌ندێك جار له‌ یه‌كتریمانى جیا نه‌ده‌كرده‌وه‌"، لەمبارەوە لە دیمانەیەکی (باسنیوز)دا چەند نهێنییەکی تایبەتی ژیانیان ئاشکرا دەکەن".

خەرمان و تەلار هیرانی دەڵێن: "زۆرجار لە ناو خەڵکی بەهۆی ئەوەی زۆر لە یەک دەچین، زۆر جار هەبووە وێنە لەگەڵ خەرمان گیراوە وایان زانیوە تەلارە، دوای وێنەكه‌ کەسەکان گوتوویانە زۆر سوپاس تەلار خان، یان خەڵک قسە لەگەڵ تەلار دەکەن وا دەزانن خەرمانە، هەروەها لە شوێنی کارەکانیشمان، پێمان دەڵێن کاتێک جلێکی وەکوو یەکتر لەبەر دەکەن، دەڵێی ئێوە یەک کەسن".

باسیان له‌وه‌ش كرد: "لە راستیدا خەڵکی وادەزانن ئێمه‌ دوانه‌ین، بەڵام ئێمە حه‌وت ساڵ نێوانمانە و دوانه‌
نین، خەرمان لە ساڵی 1965 لەدایک بووە و تەلاریش له‌ ساڵى 1972 لەدایک بووە، هەردووکیشمان پەیمانگه‌ی هونەرە جوانەکانمان سلێمانی تەواو کردووە".

هونەرمەند خەرمان و تەلار وەکوو خۆیان دەڵێن، لە ڕانیەی دەروازەی ڕاپەڕین چاویان بە ژیان هەڵهێناوە، بەڵام لەبەر ئەوەی باوباپیریان خەڵکی هیرانن‌‌ و خۆشناون، ناسناویشیان هەر هیرانییە.