بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بڵاو کردەوە.
ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه 9/12/2021، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ لە هه‌ولێر، سلێمانى، كه‌ركووك و هه‌ڵه‌بجه ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، له دهۆك ئاسمان نیمچه‌هه‌ور و هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، له هه‌ولێر و سلێمانى ئاسمان بۆ په‌ڵه‌هه‌ور ده‌گۆڕێت، له دهۆك بۆ نیمچه‌هه‌ور و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌گۆڕێت، له كه‌ركووك و هه‌ڵه‌بجه‌ش ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت.
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی هه‌ینى 10/12/2021، لە سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت.