په‌رله‌مانتارێكی كوردستان بۆ كاروان گه‌زنه‌یی: جارێ فریای قاچاغچییه‌تی ده‌روازه‌كانی سلێمانی و گەرمیان بكه‌ون
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

په‌رله‌مانتارێكی كوردستان بۆ كاروان گه‌زنه‌یی: جارێ فریای قاچاغچییه‌تی ده‌روازه‌كانی سلێمانی و گەرمیان بكه‌ون

"له‌ناو حزبه‌كه‌ی خۆشی حسابی بۆ ناكرێ"

 ئەندامێکی لێژنەی سامانه‌ سروشتییه‌كان لە پەرلەمانی کوردستان وەڵامی ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لە فراكسیۆنی یەکێتی دەداتەوە و ئاماژە بەوەدەکات فریای قاچاغی سلێمانی نەکەون، عەیبەیەکی گەورە بەسەر کوردستان دێت و کوردستان دەخرێتە لیستی رەشەوە.

مەلا جیھاد حوسێن، ئەندامی لێژنەی سامانه‌ سروشتییه‌كان له‌ پەرلەمانی کوردستان له‌ وه‌ڵامی كاروان گه‌زنه‌یی، په‌رله‌مانتاری یه‌كێتیدا به‌ (باسنیوز)ـی ڕاگه‌یاند: کاروان گه‌زنه‌یی، لاھور جەنگیی نەماوە، تەنیا کەسێک بوو پشتیان پێ بەست، بووە فیلمی سیاسی و لەگەڵ ئاوابوونیدا زۆر كه‌سی ھەتیو خست.

ڕاشیگه‌یاند: ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ بۆ خۆدەرخستن و نماییش دێتە سه‌ر شاشە و درۆ بەدەم حکوومەته‌وه‌ ده‌كا، ئەو راپۆرۆتەی دیلۆیت، كه‌ ئه‌و  باسی دەکات، زۆر شەفافە و جێگری سەرۆکی حکوومەتیش خۆی واژۆ لەسەر راپۆرتەکان دەکات.

هاوكات ڕووه‌و ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كێتی، ده‌ڵێ: بڕۆن جارێ خەمی دزی و راووڕووتی ده‌روازه‌كانی سلێمانی بخوات، خەریکە کوردستانی پێ عەیبدار دەکەن و ده‌چێته‌ لیستی رەشەوە، به‌ قه‌د نیوەی شەفافیەتی دیلۆیت، بڕۆن ده‌روازه‌كانی سلێمانی و گەرمیان شەفاف بکەن، ئەو راپۆرتە دەرخەری خەمخۆریی حکوومەت و شەفافییەتی.

ئاشكراشی ده‌كا، كه‌ کاروان گەزنەیی هەر رۆژەی سەر بە تاقمێکی یەکێتییە و خەمی خەڵکی نییە، کابرایەکی شكستخواردووه‌ و  شەڕە دندوکی حزباتی دەکات، بۆیە بە قەد پووشکەیەک لە ناو حزبەکەی خۆشی حیساب بۆ قسەکانی ناکرێ.