سەرۆكی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی ڕاوێژكاری نوێی ئەڵمانیا دەكات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی ڕاوێژكاری نوێی ئەڵمانیا دەكات

ئەمڕۆ چوارشەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی ئۆلاف شۆلتز ڕاوێژكاری نوێی ئەڵمانیا كرد.

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر)، بەهەردوو زمانی كوردی و ئەڵمانی پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاوكردووەتەوە و نووسیویەتی "پيرۆزبايي ده‌ستبه‌كاربوون له‌ به‌ڕێز ئۆلاف شۆلتز ڕاوێژكارى نوێی ئه‌ڵمانيا و كابينه‌كه‌ى ده‌كه‌م، هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم".

نێچیرڤان بارزانی هەروەها دەڵێ "سوپاسى پشتگيرى و هاوكاريى ئه‌ڵمانيا بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ين، خوازيارى پێكه‌وه‌كاركردن و په‌ره‌پێدانى زياترى په‌يوه‌ندى و هاريكاريى هاوبه‌شين".