كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

بەپێی راپۆرتێك كۆرۆنا زیانی 17 تریلیۆن دۆلاری بە قوتابیان گەیاندووە

 

بەپێی راپۆرتێكی سێ دامەزراوەی نێودەوڵەتی كۆرۆنا زیانی 17 تریلیۆن دۆلاری بە قوتابیان گەیاندووە.

رێكخراوی یونیسكۆ و یونیسفی نەتەوەیەكگرتووەكان و بانكی نێودەوڵەتی بە هاوبەشی ڕاپۆرتێكی تازەیان لەسەر كاریگەرییەكانی كۆرۆنا لە سەر دۆخی پەروەردە بڵاوكردووەتەوە و ئاماژەیان بەوە كردووە كۆرۆنا زیانی 17 تریلیۆن دۆلار بە قوتابیانی جیهان گەیاندووە.

هەر لە ڕاپۆرتەكەدا، دامەزراوەكان جەختیان لەوە كردووەتەوە كە تێكرای ئەو زیانەی كە كۆرۆنا بە كەرتی پەروەردەی گەیاندووە دەكاتە 14%ی كۆی گشتی بەرهەمی خۆماڵی جیهانی.

خایمی سافیدرا بەرپرسی بەشی خوێندن لە بانكی نێودەوڵەتی رایگەیاند: "كۆرۆنا قەیرانێكی گەورەی لەنێو كەرتی خوێندن دروستكرد و تاوەكوو ئێستاش بەشێك لە دەرگای قوتابخانەكانی جیهان بە داخراوی ماون".

هەروەها ئەو بەرپرسە دەشڵێت: "داخستنی دەرگای قوتابخانەكان مایەی قبووڵ كردن نییە، ئەمە پێچەوانەی یاساكانە".