ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە میدیاكانی یەكێتی بڵاویان كردەوە بافڵ جەلال تاڵەبانی هاوسەرۆكی بڕیاربەدەستی یەكێتی، بڕیاری داوە بەهەڵپەساردنی مەكتەبی سكرتارییەت و مەكتەبی تەنفیزیی كۆمەڵەی خوێندكاران.
میدیاكانی یەكێتی راگەیەندراوێكیان بڵاو كردووەتەوە و ئاماژەیان بەوە داوە كە پاڵپشت بەو دەسەڵاتانەی پێیدراوە، بافڵ جەلال تاڵەبانی بڕیاری داوە بەھەڵپەساردنی مەكتەبی سكرتارییەت و مەكتەبی تەنفیزی كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان.
هەروەها سەرجەم كار و چالاكییە رێكخراوەییەكانی كۆمەڵەی خوێندكارانی هەڵپەساردووە، تاوەكو ھەڵبژاردن بۆ دەستەیەكی نوێی كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان دەكرێت.