كەركووك.. بەبیانووی پشكنین هیزێكی سەپێندراو هەڵیانكوتایە سەر گەڕەكێكی كوردنشینی شارەكە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

كەركووك.. بەبیانووی پشكنین هیزێكی سەپێندراو هەڵیانكوتایە سەر گەڕەكێكی كوردنشینی شارەكە

 

کەمێک پێش ئێستا لە کەرکووک هێزێكی سەپێندراو بەبیانووی پشكنین هەڵیانكوتایە سەر گەڕەكی سەرچناری شارەكە و تا ئامادەكردنی ئەم هەواڵە پشكنینی ماڵ بە ماڵ لەو گەڕەكە بەردەوامە.

لەمبارەیەوە، موقەدەم فەرهاد دووشیوانی، بەڕێوەبەری بنكەی پۆلیسی (رەحیماوا)ی شاری كەركووك بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "ئەمشەو دووشەممە 6/12/2010 هێزەكانی لیوای 61ی حكوومەتی عێراق گەڕان و پشكنینیان لە گەڕەكی سەرچنار دەست پێكردووە بۆ دەستبەسەرداگرتنی چەك و دەستگیركردنی داواكراوان".

هەروەها ئەو بەرپرسەی پۆلیس ئەوەشی خستە روو: "كەس حساب بۆ كەس ناكات و ئەو هێزە بە ئێمەیان نەگوتووە كە پشكنین لەو گەڕەكە دەكەن".

هاووڵاتییانی گەڕەكی سەرچناریش نیگەرانن لە هەڵكوتانە سەرگەڕەكەكەیان و ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە داعش لە ناوچە عەرەبنشینەكان هەن، كەچی هێزەكان دێن لە گەڕەكە كوردییەكان پشكنین دەكەن و هێزەكان هەر جارە و هەڵدەكوتنە سەر گەڕەكێكی كوردنشین.