400 دۆنم زەوی بۆ ناوچەی پیشەسازی لە پارێزگای هەڵەبجە تەرخان دەکرێ
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

400 دۆنم زەوی بۆ ناوچەی پیشەسازی لە پارێزگای هەڵەبجە تەرخان دەکرێ

 

ئامادەکاری دەکرێت بۆ ئەنجامدانی کۆنفراسێکی هاوبەشی نێوان وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و دەستەی وەبەرهێنان و رووبەری 400 دۆنم زەوییش بۆ ناوچەی پیشەسازی لە پارێزگای هەڵەبجە تەرخان دەکرێت.

بەپێی ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی کشتوکاڵ، ئەمڕۆ دووشەمە 6/12/2021، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بە ئامادەبوونی ستافێکی وەزارەت پێشوازی کرد لە د. محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان و شاندێکی یاوەری.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە لە نێوان هەردوولادا کۆبوونەوەیەکی هاوبەش ئەنجام درا، بەمەبەستی پتەوترکردنی پەیوەندیەکان وهەماهەنگی و هاوکاریکردنی یەکتری بەتایبەتی ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی کۆنفرانسێکی هاوبەشی وەبەرهێنانی کەرتی کشتوکاڵی لەنێوان هەردوولادا، لەتەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە بریاردرا بە پێکهێنانی لێژنەیەکی هاوبەشی تایبەتمەند بەمەبەستی دیاریکردنی رووبەرێک زەوی بۆ خاوەن پرۆژەکانی وەبەرهێنان،بەپێی خەسڵەتەکانی وەبەرهێنان .

ئاماژە بەوەش دراوە، لەم کۆبوونەوەیەدا جەختکرایەوە لەسەر دابین کردنی رووبەری 400 دۆنم زەوی بۆ ناوچەی پیشەسازی لە پارێزگای هەڵەبجە و گرتنەبەری رێکارەکان، هەروەها گفتوگۆکرا دەربارەی کەمکرنەوەی رۆتین لە مامەڵەو مۆڵەتی وەبەرهێنان بۆ پرۆژەکان و دانانی کۆمەڵێک پرۆژەی وەبەرهێنان بۆ پاکێجکردن و بەبازاڕکردنی بەرهەمە کشتوکاڵیەکانی جووتیارانی هەرێمی کوردستان.

ئەوەش ڕاگەیاندراوە، هەموو ئەم هەنگاوانەی لەم دیدارەدا باسکراون و بڕیاری لێوە دراوە لە پێناو پێشخستنی پیشەسازی کشتوکاڵی و پەرەپێدانی پەیوەندیەکانی نێوان وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و دەستەی وەبەرهێنانە لە هەرێمی کوردستان.