گومان دەکرێت بکوژانی ئەفسەرەکەی پۆلیسی سلێمانی بەرەو ئێران ھەڵھاتبن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

گومان دەکرێت بکوژانی ئەفسەرەکەی پۆلیسی سلێمانی بەرەو ئێران ھەڵھاتبن

 

بكوژانی ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی پۆلیسی سلێمانی، كه‌ له‌گه‌ڵ تیمێكدا بۆ به‌هاناوه‌چوونی ژنێك چووبوون و كوژرا، بۆ شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتوون و گومان ده‌كرێ چووبنه‌ ئێران.

ئیوارەی ڕۆژی شەممە 4/12/2021، لەکاتی بەھاناوەچوونی ژنێک لە ناوچەی تانجەڕۆی شاری سلێمانی، ئەفسەرێکی پۆلیسی بەڕێوبەرایەتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان، له‌لایه‌ن چه‌ند تۆمه‌تبارێكه‌وه‌ تەقەی لێ کرا و گیانی لەدەستدا، بەپێی زانیارییەکان بکوژەکە ھەڵھاتووە و گومان ده‌كرێ ھەرێمی کوردستانی بەجێھێشتبێ.

نەقیب محەمەد لەتیف، ئەفسەر بوو لە نووسینگەی رۆژهەڵاتی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان‌ و خێزان، خۆی شه‌هید كرا و سێ پۆلیسی دیکەی هاوه‌ڵیشی بریندار بوون، تا ئێستا بکوژی ئەو ئەفسەرە دەستگیر نەکراوە، بەپێی زانیارییەکانی (باسنیوز) ئەوکەسانەی تەقەیان لە ھێزەکەی پۆلیس کردووە، پیکھاتوون لە باوکێک و کوڕێک و کەسێکی دیکە، بەڵام دوای سێ ڕۆژ لەڕووداوەکە توانیویانە شاری سلێمانی بەجێبھێڵن و بەرەو سنوورەکانی دەرەوەی ھەرێمی کوردستان خۆیان دەرباز بکەن.

نەقیب سەرکەوت ئەحمەد، بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوندییەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بە(باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "بکوژانی ئەفسەرەکەی پۆلیسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان دەستگیر نەکراون و کەس نازانرێت لەکوێ خۆیان شاردووەتەوە، بەڵام ھێزەکانی پۆلیس و ئاشایش بەدوایاندا دەگەڕێن".

گوتیشی: "ئەوە قسەی خەڵک و ھەندێک میدیایە دەڵێن، بکوژەکان بەرەو ئێران ھەڵھاتوون، ئەگەر زانیاریمان ھەبێت بکوژەکان لەھەر کوێ بن، دەستگیریان دەکەین".

نەقیب سەرکەوت ئەحمەد، ئاماژەی بەوەش کرد، تەواوی خاڵە سنوورییەکانمان ئاگادار کردووەتەوە و بکوژەکان ناتوانن خۆیان دەرباز بکەن، بڕۆنە ھەر شوێنیک دەستگیریان دەکەین