ئەمریكا دەست بەزۆرەملێكردنی وەرگرتنی پێكوتەی كۆرۆنا دەكات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

ئەمریكا دەست بەزۆرەملێكردنی وەرگرتنی پێكوتەی كۆرۆنا دەكات

ئەمریكا بەرەو بەزۆرەملێكردنی پێدانی پێكوتەی دژە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا هەنگاو دەنێت و ئەمڕۆ لە ویلایەتی نیویۆرك بڕیار درا هەموو كارمەندێكی كەرتی تایبەت پێویستە پێكوتەی كۆرۆنای وەرگرتبێت.

لەمبارەیەوە ئەمڕۆ دووشەممە بەیڵ دی بلازیۆ سەرۆكی شارەوانیی نیویۆرك رای گەیاند پێویستە لەسەر هەموو كارمەند و فەرمانبەرێك لە كەرتی تایبەت، پێكوتەی دژە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا وەربگرێت.

بەگوتەی بلازیۆ، پێویستە هەموو كارمەندێكی كەرتی تایبەت لە نیویۆرك تا 27ی ئەم مانگە، پێكوتەی كۆرۆنای وەرگرتبێت.

بەم شێوەیە قۆناغی یەكەمی سەپاندنی پێكوتەی كۆرۆنا لە ویلایەتێكی ئەمریكادا دەستی پێكرد و چاوەڕێ دەكرێت لە داهاتوودا هەموو ویلایەتەكان و تەواوی پێكهاتەكانی كۆمەڵگەی ئەمریكا بگرێتەوە، ئەمەش بەهۆی بەردەوامیی مەترسیی پەتای كۆرۆنا لەسەر وڵاتەكە و جیهانیش بەگشتی.

لەم قۆناغەدا بڕیارەكەی سەرۆكی شارەوانیی نیویۆرك كارمەندانی ئەو كۆمپانیایانەی كەرتی تایبەت دەگرێتەوە كە زیاتر لە 100 كارمەندیان هەیە.

جێی باسە تا ئێستا لە ئەمریكا ڕێژەی تووشبوون بەپەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە.