حکوومەتی عێراق رەزامەندی لەسەر ناردنی 200 ملیار دیناری دیکەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

حکوومەتی عێراق رەزامەندی لەسەر ناردنی 200 ملیار دیناری دیکەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دا

سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدای پایتەختی عێراق رایگەیاند کە حکوومەتی عێراق رەزامەندی لەسەر ناردنی 200 ملیار دیناری دیکەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان داوە.

فارس عیسا لە لێدوانێکی تایبەتدا بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "حکوومەتی عێراقی بڕیاری ناردنی 200 ملیار دیناری دیکەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی داوە و بۆ ئەو مەبەستە نووسراو ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق کراوە".

سەبارەت بە وادەی گەیشتنی پارەکە سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا ئاشکرای کرد کە وادەکەی دیار نییە بەڵام تەنیا رێککارە کارگێڕییەکانی ماوە و پارەکە دەگاتە هەرێمی کوردستان.