كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

ناسر هەركی: هێرشەکانی داعش بۆ چۆڵكردنی گوندە كوردنشینەكان و تەعریبکردنیانە

پەرلەمانتارێکی پێشووی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، هێرشەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بۆ چۆڵكردنی گوندە كوردنشینەكان و تەعریبکردنیانە.

د. ناسر هەركی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق، لە دیمانەیەكی (باسنیوز)دا، رایگەیاند: ئەگەر سیاسەتمەدارانی عێراق بەو عەقڵییەتەی ئێستا لە کارکردن بەردەوام بن، چارەنووسی عێراق بەرەو رۆژگاری زۆر تاریكتر هەنگاو دەنێت.

ناسر هەرکی پێی وایە ئەوەی لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان ڕوو دەدات مەبەست لێی چۆڵكردنی گوندە كوردنشینەكان و هاتنی عەرەبی هاوردەیە، "دورر نییە عەرەبەكانی ناوچەكە بن بەناوی داعشەوە لێرەو لەوێ هێرش بكەنە سەر گوندە كوردییەكان و پێشمەرگە".

ئەو ئەندامەی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق بە ئاماژەکردن بەوەی حکوومەتی عێراق لە ساڵی 2017 راگەیاند ”داعش کۆتایی هات“، رایگەیاند: داعش هێشتا لە عێراق کۆتایی نەهاتووە.

سەبارەت بە بۆشاییەی ئەمنییەكانی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق كە داعش لەو بۆشاییە ئەمنیانەوە دێن و دزە دەكەن و هێرش دەكەن، ناسر هەرکی ڕایگەیاند: "چەندین جار بە حكوومەتی عێراق و هاوپەیمانانمان گوتووە ئەو بۆشاییە ئەمنییە جێی مەترسییە و داعش خۆیان لەو ناوچانە ڕێكدەخەنەوە و چالاك دەبنەوە“.

ناسر هەركی ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بیری شۆڤێنیی عەربی هێشتا ماوە و هێشتا هەوڵەکانی تەعریبكردن بەردەوامە، ”دوور نییە چەكدارانی ناوچەكە هەر چەكدارانی عەرەب بن و شەوان بەناوی داعشەوە هێرش بکەنە سەر گوندەكان، پێویستە سەركردایەتیی سیاسیی كورد بیر لەمە بكاتەوە و چارەسەری بەپەلە بۆ ئەو كێشەیە دابنێن“.

ئەو ئەندامەی خولی پێشوی پەرلەمانی عێراق حکوومەتی عێراق لە شەهیدبوونی پێشمەرگە، سەربازە عێراقییەکان و هاووڵاتییان لە ناوچە کوردستانییەکان بە بەرپرس دەزانێت، ”چونكە ئەوە بۆ سێ ساڵە دەڕوات فەرمانی وزاری هەیە كە ئۆپەراسیۆنی هاوبەش بكرێ، بەڵام لایەنی عێراقی كۆبوونەوە لەسەر كۆبوونەوە دەكەن و لەسەر ئەرزی واقیع هیچیان نەكرد و رێگەشیان نەدا پێشمەرگە ناوچەکە بپارێزێت“.

لە بارەی پێكهێنانی هێزی هاوبەشی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق كە بڕیارە لە ناوچە كوردستانییەكان جێگیر بكرێ، ناسر هەركی ڕایگەیاند: "ماوەی ساڵێكە بڕیاری پێكهێنانی دوو لیوای هاوبەش دەرچووە، گوایە لە ناوچە كوردستانییەكان جێگیر بكرێن، بەڵام تا ئێستا بودجە بۆ ئەو دوو لیوایە دانەنراوە“.

هەرکی جەختیشی لەوە کردەوە، کە لە ئەگەری دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش، پێویستە هێزە لەو ناوچانە جێگیر بکرێ، چونکە ”داعش شەڕی پارتیزانی دەكات و لە هیچ شوێنێك نامێنێتەوە، بۆیە دەبێ جگە لەوەی ئۆپەراسیۆن بكەن، هێزیش جێگیر بكەن بۆ ئەوەی جارێكی تر داعش نەتوانێت كردەی تیرۆریستی لەو ناوچانە بكاتەوە“.