وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه به‌وه ده‌دات، به‌هۆى زیادبوونى خواست له‌سه‌ر به‌كارهێنانى كاره‌باى نیشتمانى، ماوه‌ى پێدانى كاره‌با كه‌م بووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 5/12/2021، وه‌زاره‌تى كاره‌با ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "هاووڵاتییان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه، بەهۆی زیادبوونى خواست لەسەر به‌كارهێنانى کارەبا بۆ شه‌ش هه‌زار مێگاوات و هاتنی شەپۆلێکی سەرما و سۆڵە، ماوەى پێدانی کارەبا بۆ 10 تا 12 کاتژمێر کەم بووەتەوە، لە کاتێکدا ئێستا توانای بەرهەمهێنانی کارەبا بۆ هاوبەشانی کارەبا دوو هه‌زار و 800 مێگاواتە".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، وەزارەتی کارەبا کار بۆ گەڕاندنەوەی دوو یەکەی وێستگەی هەڵمیی خەبات دەکات، تا کۆتایی ئەم هەفتەیە 300 مێگاوات کارەبا بۆ ناو تۆڕی نیشتمانی دەگەڕێتەوە، تا ئاستێک دۆخی کارەبا باشتر دەبێت.