كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

لە سلێمانی تەقە لە پۆلیس کرا و کوژراو و بریندار هەن

کەمێک پێش ئێستا لە کاتی هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک، تەقە لە مەفرەزەیەکی پۆلیس کرا و بریندار هەن.

نەقیب سەرکەوت ئەحمەد، بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بە(باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "کەمێک پێش ئێستا تیمێکی پۆلیسی بەرەنگاربوونەوەی تووندتیژی دژی ژنان بەمەبەستی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک لە گەڕەکی تانجەڕۆی شاری سلێمانی کە بڕیاری دادوەریان پێبووە تەقەیان لێکراوە سێ پۆلیس کە یەکێکیان ئەفسەرە بریندار بوونە".

گوتیشی: "هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەستپێکردووە و تاوەکو ئێستا تەقەکەرەکان دەستگیر نەکراون.

بەپێی زانیارییە نافەرمییەکان لە ئەنجامی ئەو تەقەکردنە ئەفسەرێکی پۆلیس کوژراوە بەڵام تاوەکو ئێستا ئەو زانیارییە لەلایەن پۆلیسەوە پشتڕاست نەکراوەتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی(باسنیوز) رووداوەکە بەمشێوەیە بووە، ژنێک پەیوەندی بە پۆلیسی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان کردووە و داوای کردووە بە هانایەوە بچن دوای ئەوەی مەفرەزەیەکی پۆلیس دەچنە شوێنەکە، لەلایەن کەسێکی نزیکی ژنەکەوە دەستڕیژی گوللە لە مەفرەکە دەکرێت و بەو هۆیەوە جگە لە برینداربوونی چەند ئەفسەر و پۆلیسێک ئۆتۆمبێلێکی پۆلیسیش دەسووتێت.