كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

بەهمەن کاک عەبدوڵا لە وەڵامی پەرلەمانتارێکی یەکێتی: هەمەر و باجەرەکانی سلێمانی ببەنە کفری خەمی قەرەچووغتان نەبێ

بەهەمەن کاک عەبدوڵا پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، لە وەڵامی لێدوانێکی لوقمان وەردی، پەرلەمانتاری یەکێتیدا دەڵێ هەمەر و باجەرەکانی سلێمانی ببەنە کفری و خەمی قەرەچووغتان نەبێ.

پەرلەمانتارەکەی پارتی لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسینێکی بە ناونیشانی"وەڵامێک بۆ موزایەدەکانی لوقمان وەردی"بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە: "هەر کاتێك کە نیشتیمان بریندار دەبێت و خوێنی پێشمەرگە بە دەستی تیروریستان یان دوژمنانی کوردستان دەڕژێت، پەرلەمانتارەکانی یەکیتی و سیاسییەکانیان دەست دەکەن بە موزایەدە و قسەی پڕوپوچ و بیانوو هێنانەوە و لێدان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پارتی ، یەکیک نەزانێت سنوورەکانی خۆیان زۆر جوان پاراستووە و نەبووەتە جێگەی تەراتێنی هێزی دیکە".

بەرهەم کاک عەبدوڵا دەشڵێ: "جەنابی وەردی و حزبەکەی باش دەزانن کە بردنی هێزی سەربازی و دروستکردنی قەڵای سەربازی لە سنووری باڵەکایەتی، بۆ ئەوەیە کە ئەو ناوچانەش وەک ناوچەکانی دیکەی سنووری پەکەکەی هاوپەیمانیان پێشکەشی سوپای تورکیا نەکات و ئەو ناوچانەش وەک سلێمانی و پێنجوین و قەرەداغ و سەرتەکی بەمۆ پەکەکە نەیکاتە شوینی تەراتێنی خۆی و سەرانە وەرگرتن لە خەڵکی ناوچەکە".

پەرلەمانتارەکەی پارتی لە لوقمان وەردی و یەکێتیی نیشتانی کوردستان دەپرسێ: "هەمووی مانگێک نابێت تیرۆریستانی داعش لەسەر بەنداوی باوەشاسوار لە کفری پێشمەرگەیان شەهید کرد ، لە رێگەی نێوان کەلار کفری کە لە سالی (۱۹۹۱)ەوە ئازادە بازگەیان دانا و خەڵکیان شەهید کرد ، هەفتەی پێشوو لە کوڵەجۆ شەش پێشمەرگە شەهید کران ، بۆچی ئەو کات وەک نەعامە سەرتان لە ژێر زەوی نابوو بۆ ئەوەی کەس باستان نەکات و کەس حاڵتان نەبینێت".

بەهەم کاک عەبدوڵا لە درێژەی پەیامەکەیدا دەڵێ: "ئاغای وەردی خێرە بە حزبەکەت نەگوتووە ئەو هەموو (هەمەر و باجەر و سەیارەی درع و چەکە قورسە)ی لەنێو شاری سلێمانی و دەباشان و دەوروبەری لالەزارتان ناوە بۆ نایبەن بۆ دەوروبەری کفری و کوڵەجۆ ، خۆ خوانەخواستە سلێمانی مەترسی داعشی لەسەر نییە، یان خۆ بەرگریکردن لە ژەهرخواردن پێویستی بە چەکی قورس و هەمەر و باجەری درع نییە".

لە کۆتایی نووسینەکەیدا پەرلەمانتارەکەی پارتی رایگەیاندووە: "لەکۆتاییدا لیێرەوە لە پێش چاوی خەڵکی کوردستان ، تەحەدات دەکەم ، وەرە هەردووکمان وەک دوو پەرلەمانتار کێشت دەوێت بە شاهێد لەگەڵ خۆت بیهێنە دەچینە قەرەچووغ و کفری و کوڵەجۆ ، با ببینین بزانین کامە سەنگەر و هێڵی بەرگری تۆکمە و بەهێزن و بۆ رای گشتیی خەڵکی کوردستان ئاشکرای دەکەین ، ئەوکات بۆ خەڵکی کوردستان ئاشکرا دەبێت ئیوە جگە لە موزایەدە و چەواشە هیچ لەبارخانەتاندا نییە".