سەرۆك بارزانی و خەمیس خەنجەر بارودۆخی سیاسیی عێراق و هەڕەشەی تیرۆریستانیان تاوتوێ کرد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

سەرۆك بارزانی و خەمیس خەنجەر بارودۆخی سیاسیی عێراق و هەڕەشەی تیرۆریستانیان تاوتوێ کرد

 

سەرۆك مەسعود بارزانی و خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانی عەزم کۆبوونەوە و بارودۆخی سیاسیی عێراق و هەڕەشەی تیرۆریستانیان تاوتوێ کرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 4ی كانوونی یەكەمی 2021 لە سەلاحەددین، سەرۆك بارزانی پێشوازی لە خەمیس خەنجەر، سەرۆكی هاوپەیمانی عەزم و شاندێكی یاوەری كرد، لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە و دواپێشهاتەكان و هەڕەشەی تیرۆریستان تاوتوێكرا.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە ئۆكتۆبەری ڕابردوو و هاوكێشە سیاسییە تازەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا.