عێراق.. شەش کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

عێراق.. شەش کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا

 

وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا 374 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

ئەمڕۆ شەممە 4/12/2021، وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە: "لە 24 کاتژمێری رابردوو 374 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە و هەزار و 816 کەسیش چاکبوونەتەوە، شەش کەسیش گیانیان لە دەست داوە و کۆی گشتیی تووشبووانیش گەیشتە دوو ملیۆن و 83 هەزار و 889 کەس".

هەروەها ئەوەش خراوەتە روو: "لە کۆی گشتیی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە دوو ملیۆن و 49 هەزار و 194 کەس چاک بوونەتەوە و 23 هەزار و 873 کەس کەسیش گیانیان لە دەست داوە".