بەغدا.. شاندی وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری عێراق کۆبوونەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

بەغدا.. شاندی وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری عێراق کۆبوونەوە

شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ وەزارەتی بەرگری عێراق بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی بارودۆخی ئەمنیی ناوچەکانی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق، کۆ بوونەتەوە.

لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، نوێنەری هەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ شەممە 4-12-2021، شاندێكی وەزارەتی پێشمەرگە لە بەغدا لەگەڵ شاندی وەزارەتی بەرگریی عێراق کۆبووەوە.

لەبارەی ناوەرۆکی گفتوگۆکان، لیوا عەبدولخالق تەڵعەت کە بەشداری کۆبوونەوەکە بووە، رایگەیاند: لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەوە کرایەوە، کە هەماهەنگییەکان دەبێ لەسەر ئەرزی واقیع جێبەجێ بکرێن نەوەک هەر لەسەر نەخشە بن.

ئەو فەرماندەیە ئاماژەی بەوەش کرد، هەر لە کۆبوونەوەکەدا، تیشک خراوەتە سەر بارودۆخی ئەمنیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان و باس لە گرنگیی بۆشایی ئەمنیی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق، کراوە.