سەرکردەیەکی گۆڕان: هەر پێشمەرگەیەك شەهید دەبێ لاھوور و خیانەتکارانی 16ی ئۆکتۆبەر بەرپرسیارن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

سەرکردەیەکی گۆڕان: هەر پێشمەرگەیەك شەهید دەبێ لاھوور و خیانەتکارانی 16ی ئۆکتۆبەر بەرپرسیارن

”ئەگەر خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەر نەبوایە داعش پەلاماری خەڵکی گوندە كوردستانییەکانی نەدەدا“

ئەندامێکی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان رای دەگەیەنێ، ئەگەر خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەر نەبوایە، یان ناوچە کوردستانییەکان لەژێر كۆنتڕۆڵی ھێزی پێشمەرگەدا بوونایە، تیرۆریستانی داعش جورئەتی ئەوەیان نەدەبوو ئاوا پەلاماری ھێزی پێشمەرگە بدەن. دەشڵێ: “شەھیدکردنی ھەر پێشمەرگەیەک، یان ھەر ھاووڵاتییەکی مەدەنی، لە ئەستۆی لاھوور جەنگی و خیانەتکارای 16ی ئۆکتۆبەرە”.

کەریم مەغزی قاسم، ئەندامی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “ھێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر کوردانی ناوچە کوردستانییەکان زیادی کردووە، بەداخەوە تەنیا لە ماوەی ھەفتەیەکدا، دەیان پێشمەرگە و ھاووڵاتیی سڤیل بە دەستی تیرۆریستانی داعش شەھید کراون، بەڵام ھێزی پێشمەرگەی کوردستان لە سەنگەری بەرگریی لە خاکی پیرۆزی کوردستان بەردەوامن و پارێزگاریی لە وڵاتەکەمان دەکەن”.

گوتیشی: “بەھۆی خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەرەوە، ھێزی پێشمەرگەی کوردستان لە ناوچە کوردستانییەکاندا پێگەی لاواز کراوە، چونکە لەو ناوچانەی پێشتر ھێزی پێشمەرگەی لێ بووە، ئێستا حەشدی شەعبی و سوپای عێراقی لێیە، بەڵام ئەوان توانای ئەوەیان نییە وەکو ھێزی پێشمەرگەی کوردستان ڕووبەڕووی تیرۆریستانی داعش بوەستنەوە و داعش زۆرجار بەئاسانی پەلاماری سوپای عێراق و ھێزی پێشمەرگە دەدات، بۆیە ئەگەر خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەر نەبووایە، یان ناوچە کوردستانییەکان لەژێر ھەژموونی ھێزی پێشمەرگەدا بوونایە، تیرۆریستانی داعش جورئەتی ئەوەیان نەبوو ئاوا پەلاماری ھێزی پێشمەرگە بدەن”.

ئەو ئەندامەی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان ئاماژەی بەوەش کرد: “شەھیدکردنی ھەر پێشمەرگەیەک، یان ھەر ھاووڵاتییەکی مەدەنیی کورد، لە ئەستۆی لاھوور جەنگی و خیانەتکارای 16ی ئۆکتۆبەرە، چونکە بەھۆی ئەو خیانەتەوە، جموجۆڵی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە ناوچەکە زیاد بووە و پەلاماری پێشمەرگە و ھاووڵاتییانی سڤیل دەدەن و شەھیدیان دەکەن”.

جێگەی باسە پێش رووداوەكانی ٨ی تەمووزی و لە ساڵانی رابردوودا، لاهوور جەنگی بورهان و براكانی ژمارەیەكی زۆر لە تیرۆریستانی داعشیان لە زیندانەكانی سلێمانییەوە ئازاد كرد، پاش ئەوەی لەگەڵ هۆزە عەرەبە شۆڤێنییەكانی كەركووك بە ناوبژیوانیی راكان جبووری، پارێزگاری سەپێندراوی كەركووك رێككەوتن، بەڵام نازاندرێت لە بەرامبەر ئەو رێككەوتنە چیان بۆ كراوە و چەندیان پارە پێدراوە؟