خانەقین... داعش هێرشی كردە سەر خاڵێكی سوپای عێراق
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

خانەقین... داعش هێرشی كردە سەر خاڵێكی سوپای عێراق

ئەمشەوی هەینی لە نزیك گوندێكی سەر بە ناحیەی قەرەتەپەی سەر بە قەزای خانەقین، چەكدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش هێرشیان كردە سەر خاڵێكی سوپای عێراق.

وەسفی تەمیمی بەڕێوەبەری ناحیەی قەرەتەپە بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند ئەمشەو هەینی چەكدارانی داعش بە چەكی جۆری قەناس تەقەیان لە خاڵێكی سوپای عێراق لە نزیك گوندی كەشكۆڵ كرد كە ئەو گوندە دەكەوێتە نێوان ناحییەی قەرەتەپە و گوڵاڵە.

لەبارەی زیانەكانیشەوە، ئەو بەرپرسە گوتی تاكو ئێستا زیانەكان نازاندرێن.

لای خۆیەوە ئاوات بەمۆیی بەرپرسی ناوچەی گوڵاڵەی پارتی بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند ئەو هێرشەی داعش بۆ سەر خاڵێكی سوپای عێراق لە سنووری ناحیەی قەرەتەپە بووە، هەر ئەمشەو لە سنووری كوڵەجۆ كامیرا حەرارییەكانی سوپای عێراق جموجۆڵی داعشیان بینیوە و هێزەكانی سوپا تەقەیان لێ كردوون.