سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بنەماڵە و کەسوکاری شەهیدان دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بنەماڵە و کەسوکاری شەهیدان دەکات

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە گوندی خدرجیجەی بناری قەرەچووخ بەشداری پرسە و سەرەخۆشی ئەو سێ برا شەهیدەی کرد کە لە هێرشی دوێنێ شەوی تیرۆریستانی داعش شەهید بوون.

هەروەها لە شاری هەولێر، سەرۆکی حکوومەت بەشداری لە پرسەی چەند شەهیدێکی پێشمەرگە کرد کە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش شەهید بوون.

سەرۆکی حکوومەت پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆی بە بنەماڵە و کەسوکاری شەهیدان گەیاند و دووپاتی کردەوە کە هاتوومەتە خزمەتی ئێوە بۆ سەرەخۆشی و دڵنیاییداین کە ئێمە بەردەوام دەبین لە بەرگریکردن لە خاک و خەڵکی کوردستان

سەرۆکی حکوومەت بە کەسوکاری شەهیدانی ڕاگەیاند کە شەهیدان شانازی گەلی کوردستانن و ئەوەی پێمان بکرێت لە خزمەتکردنی کەسوکاری شەهیدان درێغی ناکەین.