حكوومەتی هەرێمی كوردستان و ئەمریكا و كۆریای باشوور پاراستنی مافەكانی خاوەندارییەتی هزری تاوتوێ دەكەن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

حكوومەتی هەرێمی كوردستان و ئەمریكا و كۆریای باشوور پاراستنی مافەكانی خاوەندارییەتی هزری تاوتوێ دەكەن

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ كۆنسوڵخانەی گشتیی ئەمریكا و كۆنسوڵخانەی گشتیی كۆریای باشوور تاوتوێی پاراستنی مافەكانی خاوەندارییەتی هزری دەكەن.

دوێنێ پێنجشەممە سەروەر كەمال هاواری بریكاری وەزارەت بۆ كاروباری بازرگانی بە یاوەری سۆران سەڵاحەدین راوێژكاری یاسایی وەزارەتەكە بەشداریان كرد لە بۆنەیەك كە لەلایەن كۆنسوڵخانەی گشتیی ئەمەریكا ڕێكخرابوو، بۆنەكە بۆ بەخشینی دیاری بە (3) لاوی خاوەن هزر بوو، كە لە چوارچێوەی وۆرك شۆپێكی تایبەت بە "ڕەوشی پاراستنی مافەكانی خاوەندارییەتی هزری" لە هەرێمی كوردستان و عێراقدا لەلایەن دیسكی ئابووریی كۆنسوڵخانەی گشتی ئەمەریكاوە ڕێكخرابوو و بەشداربووان سێ بەرهەمی جیاوازیان پێشكەش كردبوو.

بۆنەكە بە ئامادەبوونی رۆبرت بلادینۆ كۆنسوڵی گشتیی ئەمەریكا و چوی كوانژین كۆنسوڵی گشتیی كۆریای باشوور، نوێنەری بەشێك لە وەزارەتەكان، بازرگانان و پیاوانی خاوەن كار بەڕێوەچوو.