كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

مه‌خموور.. داعش هێرشی کردە سەر چەند گوندێک و ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی شەهید بوون

 

کەمێک پێش ئێستا چەکدارانی داعش په‌لاماری هەردوو گوندی خدرجە و لاوەریان لە نزیک مەخمووردا و ژمارەیەک هاووڵاتی لەمبارەیەوە شەهید بوون.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌کانی (باسنیوز) ئەمشەو پێنجشەممە 2/12/2021، بەهۆی هێرشێکی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر گوندی خدرجە و لاوەریان لە نزیک مەخموور سێ هاووڵاتی شەهید بوون، کە هەرسێکیان بران و کوڕی موختاری گوندی خدرجەن.

سەرچاوەیەكیش لە ھێزی پێشمەرگە ئاشکرایکرد کە لیوای 14ی هێزی پێشمەرگە چووە بە ھانای خەڵكی گوندەكانەوە.

ماوەیەک تیرۆریستانی داعش بۆشایی ئەمنی نێوان سوپای عێراق و پێشمەرگە دەقۆزێتەوە و لە چەند شەوی رابردوودا بەهۆی ئەو هێرشانەوە، هەشت پێشمەرگە شەهید بوون.