كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

بوومەلەرزەیەک چەمچەماڵی هەژاند

 

ئەمشەو بوومەلەرزەیەک چەمچەماڵی هەژاند و بەرێوەبەرایەتیی گشتی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستانیش زانیاری لەمبارەیەوە ئاشکراکرد.

ئەمشەو پێنجشەممە 2/12/2021، بەرێوەبەرایەتیی گشتی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستانیش لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاویکردەوە: "کاتژمێر 9:06 خولەکی ئەمشەو بوومەلەرزەیک بە دووری 12کم لە چەمچەماڵ و 52کم لە سلێمانی روویداوە".

هەروەها ئەوەش خراوەتە روو کە گوڕی بوومەلەرزەکە 3.4 پلەی رێختەر و بە قوڵایی 10 کم بووە.