ئایا ئەو پێكوتانەی ئێستا هەن لەو ئاستەن مەترسییەكانی ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن كەم بكەنەوە؟
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

ئایا ئەو پێكوتانەی ئێستا هەن لەو ئاستەن مەترسییەكانی ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن كەم بكەنەوە؟

 

سەرۆكی كۆمپانیایەكی جیهانی تایبەت بە ڤاكسین پێیوایە ئەو پێكوتانەی كە لە ماوەی چەند مانگی رابردوو دروستكراون، بەرگرییەكی بەهێز بەرامبەر ڤایرۆسە تازە و گۆڕاوەكەی كۆرۆنا دروست ناكەن.

ستیفانی بانسل, بەڕEوەبەری كۆمپانیای (مۆدیرنا) لە دیمانەیەكی تازەیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی ڤاینشاڵ تایمیز دەڵێت: "پێشبینی دەكەم ئەو پێكوتانەی كە ئێستا هەن لەو ئاستەدا نین كە بتوانن مەترسییەكانی ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن كەم بكەنەوە".

بانسل پێی وایە ڕاستە ڤاكسینەكان بەرامبەر ڤایرۆسی دەلتا كاریگەرییان هەبوو لەسەر بەرزبوونەوەی بەرگری لەشی مرۆڤ، بەڵام لە ڤایرۆسی ئۆمیكرۆندا تاوەكوو ئێستا كاریگەرییان نەبووە.

سەرۆكی مۆدیرنا ئەوەشی خستە ڕوو کە بۆ دەستكەوتنی زانیاری تازە لەسەر ئۆمیكرۆن كاتێكی زیاترمان پێویستە بۆیە ئامادەكردنی پێكوتەی تایبەت بەم ڤایرۆسە پێویستی بە چەند مانگی دیكە دەبێت تاوەکوو ئامادە دەكرێت.