كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

ڕۆژنامەی ئیكۆنۆمیست ڕیزبەندی گرانترین شارەكانی جیهانی دیاری كرد

ڕۆژنامەیەكی ئابووریی جیهانی شاری تەلئەبیبی ئیسرائیلی وەكو گرانترین شاری جیهان دەستنیشان كرد لە ڕووی بژێوی ژیانەوە.

ڕۆژنامەی ئیكونومیستی بەڕیتانی ڕیزبەندی تازەترین شارەكانی جیهانی دەستنیشان كرد كە لە ڕووی بژێوی ژیانەوە لە گرانترین ئاستدان.

بە پێی ڕیزیەندییەكە تەلئەبیبی ئیسرائیلی لە ماوەی پێنج مانگی ڕابردوودا ڕووبەرووی هەڵئاوسانێكی گەورە هات، بۆیە ئەمە وای كرد نرخی كاڵاكان لەو شارە بە ڕێژەیەكی زۆر بەرز بۆتەوە.

لە ڕیزبەندییەكەدا پاریسی پایتەخی فەرەنسا لە ڕیزبەندی دووەم و سەنگافۆرای پایتەخی سەنگافۆرا لە ڕیزبەندی سێیەمدان لە ڕووی گرانی بژێوی ژیانەوە.

رۆژنامەكە بۆ دەرخستنی زانیارییەكان، نرخی 50 هەزار كاڵای لە 173 شاری جیهانی وەكو نمونە وەرگرتووە.