باج لەسەر پەتاتەی هاوردە لادرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

باج لەسەر پەتاتەی هاوردە لادرا

 

بۆ گران نەبوونی نرخەكەی باج لەسەر پەتاتەی هاوردە لادەدرێت و گوتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵیش زانیاری لەمبارەیەوە دەخاتە روو.

ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێمی كوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "لەسەر داوای وەزارەتی كشتوكاڵ باج لەسەر پەتاتەی خواردن لەسەرجەم مەرزەكان هەڵگیرا".

باسی لەوەش كرد بەهۆی ئەوەی ئێستا بەرهەمی ناوخۆی پەتاتەی خواردن كەمبووتەوە بۆیە ئەو بڕیارە دراوە، گوتیشی: "هەموو خاڵە گومرگیەكان لە بڕیارەكە ئاگاداركراونەتەوە و لە ئەمڕۆوە جێبەجێ دەكرێت".

لای خۆیەوە حوسێن حەمەكەریم، گوتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ بۆ (باسنیوز) رایگەیاند: "ئەم بڕیارە بۆ پڕكردنەوەی پێویستیی بازاڕ و گراننەبوونی نرخە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان".

بەپێی ئاماری وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان، ئێستا ساڵانە لە سەرووی 300 هەزار تەن پەتاتە لە هەرێمی كوردستان بەرهەم دێت.