كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

سەدر پەیامێکی لەبارەی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق بڵاو کردەوە

 

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لەبارەی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوە و داوای حکوومەتی بنکە فراوان دەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2/12/2021، موقتەدا سەدر لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی (تویتەر) پەیامێکی کورتی بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە: "نە رۆژهەڵاتیی و نە رۆژئاوایی، حکوومەتی زۆرینەی نیشتمانی".

ئەم پەیامەی سەدر دوای ئەوە دێت کە بڕیارە هەر ئەمڕۆ لەگەڵ سەرکردەکانی ئیتاڕی تەنسیقی کە سەرجەم لایەنە عەرەبە شیعە ناڕازییەکان لەخۆ دەگرێت، کۆ ببنەوە و تاوتوێی بارودۆخی عێراق لە دوای راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان، بکەن.

دوای راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکان، هەموو لایەنە عەرەبییە شیعەکان (جگە لە رەوتی سەدر)، خۆیان لە بەرەیەکدا بەناوی (ئیتاڕ تەنسیقی) رێکخست و ناڕەزایی خۆیان بە ئەنجامەکان راگەیاند و داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەو ئەنجامانەیان کرد.

رۆژی 30/11/2021، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراقی ئاشکرا کرد، کە هەڵبژاردنەکە لە رۆژی 10/10/2021، بەڕێوە چوو.