فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌دات، تا ئێستا له هه‌رێمى كوردستان زیاتر لە 35 ملیۆن لیتر نه‌وت دابەش کراوە.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2/12/2021، فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "پڕۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەکان و دەوروبەری پارێزگاکان بەردەوامە، تاوەکوو کۆتایی مانگی ڕابردووش، زیاتر لە 35 ملیۆن لیتر دابەش کراوە".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، تا ئێستا له هه‌ولێر 10 ملیۆن 215 هه‌زار لیتر، له سلێمانی 11 ملیۆن و 564 هه‌زار و 800 لیتر و له دهۆك 13 ملیۆن و 228 هه‌زار و 200 لیتر نه‌وت دابه‌ش كراوه.