لە هەولێر کۆڕێکی شیعری بۆ شاعیر هاوکار گەردی ڕێک دەخرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

لە هەولێر کۆڕێکی شیعری بۆ شاعیر هاوکار گەردی ڕێک دەخرێت

نووسینگەی یەکێتیی قوتابیانی کوردستان لە زانکۆی پۆلی تەکنیکی هەولێر، کۆڕێکی شیعری بۆ شاعیر هاوکار گەردی ساز دەکات.

لە ئاگادارییەکدا کە نووسینگەی یەکێتیی قوتابیانی کوردستان لە زانکۆی پۆلی تەکنیکی هەولێر بڵاوی کردووەتەوە، بڕیارە کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆی ڕۆژی شەممە 5/12/2021 لە هۆڵی کۆنفرانس لە پەیماگەی تەنکنیکی کارگێڕیی هەولێر لەژێر ناونیشانی (شێوەت لە کام ئینجانەی گوڵ ئەچێ) کۆڕێکی شیعری بۆ شاعیر هاوکار گەردی ساز بکرێت.

نموونەیەک لە شیعرەکانی شاعیر:

‏‎ئەی خــــــانمی خـــــەونەکانم
‏‎ئەی فــــــریشتەی تەمەنی من
‏‎ئێستاش وەکــــــوو جاری جاران
‏‎ھەر تۆی یـــار و مەعشووقی من

‏‎سوێند بە خـودا چاو جوانەکەم
‏‎دڵ ناتــــوانێ لای تــــــــۆ نەبێ
‏‎بۆ ئـــــەندێشە و زامــــــەکانت
‏‎ترپەکــــــانی وێـــــــــران، نەبێ

ئێستاش ئەمن ھــەروەک جاران
خەمی تۆمە خـــــــەمی خۆم نا
ھەر ئــــــــــــازارێک دێتە ڕێگات
با مـــــن بمرم بـــــەڵام تـــــۆ نا

‏‎کێ وەکـــــــو من شەیدای تۆیە
‏‎بۆ ژوانت ڕێگـــــای دەبـــــــڕێ
‏‎خەونەکانی جـــــــێ دەھێڵێ و
‏‎وەکو مەلێ بــــــــۆلات دەفڕێ

‏‎دەی تـــــۆش جارێک ڕێگا ببڕە
‏‎بۆ ئــــــــەوینمان سۆراغێ بکە
‏‎تەنھا جــــارێک بۆ ئەم عەشقە
‏‎بگەڕێـــــــوە و شـــــەیدام بکە