وەزارەتی ناوخۆی عێراق و پۆلیسی نێودەوڵەتی (ئینتەرپۆل) لەسەر دۆزینەوەی ئۆتۆمبێلە دزراوەکان، رێک دەکەون.
عه‌مید سالم غه‌یس ئه‌لدەعمی به‌ڕێوه‌به‌ری تۆماركردنی ئۆتۆمبێل له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی هاتوچۆی عێراق، بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگه‌یاندووە: رێكه‌وتنەکە هاوكار ده‌بێت بۆ دیاریكردنی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی دزراون و له ده‌ره‌وه گەیەندراونەتە عێراق، یاخود ئه‌وانه‌ی له عێراقه‌وه براونەتە ده‌ره‌وه.
عه‌مید سالم غه‌یس ئه‌لدەعمی هەروەها رایگەیاندووە: بەپێی رێککەوتنەکە، ئینتەرپۆل لیستی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه داوەتە عێراق كه دزیارین و له ده‌ره‌وه‌ی هاوردەی عێراق كراون و عێراقیش لیستی ئۆتۆمبێله دزراوه‌كانی خۆی کە بردراونەتە دەرەوە، داوەتە ئینتەرپۆل.