کەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی کوردستان
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

کەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی کوردستان

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2/12/2021، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ لە هه‌ولێر، سلێمانى، دهۆك و هه‌ڵه‌بجه‌ ئاسمان له‌نێوان نیمچه‌هه‌ور و هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌باران هه‌یه‌، له‌ كه‌ركووكیش ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌باران هه‌یه‌ و له‌ ئێواره‌دا ئاسمان بۆ په‌ڵه‌هه‌ور ده‌گۆڕێت.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی هه‌ینى 3/12/2021، لە سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانى هه‌ولێر، سلێمانى و دهۆك ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت.

 

May be an image of monument, outdoors and text

May be an image of mountain and text

May be an image of mountain and text

May be an image of outdoors and text

May be an image of outdoors and text