كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

کارگەیەکی بەرهەمهێنانی زەیتی زەیتوون لە شێخان دەکرێتەوە

کارگەیەکی بەرهەمهێنانی زەیتی زەیتوون لە شارۆچکەی شێخان دەکرێتەوە و دەکەوێتە خزمەت جووتیاران.

محه‌مه‌د سلێمان، سه‌رپه‌شتیاری کارگەکە بە (باسنیوز)ی راگەیاند: ئەو کارگەیە یەکەم کارگەی بەرهەمهێنانی زەیتی زەیتوونە لە سنوورەکە و جووتیاران دەتوانن تێیدا زەیتوونەکانیان بکەنە زەیت.

محەمەد سلێمان هەروەها رایگەیاند: ئەگەر کارگەکە بە تەواوی کار بکات، رۆژانە دەتوانێت 60-70 تۆن زەیتوون بکاتە زەیت.