ئەردۆغان بەهۆی دابەزینی بەهای لیرەوە وەزیری دارایی لەکارەکەی دوور دەخاتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

ئەردۆغان بەهۆی دابەزینی بەهای لیرەوە وەزیری دارایی لەکارەکەی دوور دەخاتەوە

سەرکۆماری تورکیا بەهۆی دابەزینی بەهای لیرەوە وەزیری دارایی وڵاتەکەی لەکارەکەی دوور دەخاتەوە.

بەهۆی قەیرانی دارایی تورکیاوە، بەهای لیرەی تورکی بۆ کەمترین ئاست دابەزیوە و گەیشتووەتە 13 لیرە و 47 قوروش بەرامبەر یەک دۆلار.

بەپێی هەواڵی میدیا تورکییەکان، رۆژی چوارشەممە 1-12-2021، رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرکۆماری تورکیا بڕیاری دوورخستنەوەی لوتفی ئیلفان، وەزیری دارایی وڵاتەکەی لە کارەکەی داوە.

رەجەب تەییب ئەردۆغان کەسێکی دیکەی بە ناوی نورەدین نەبەتی وەک وەزیری دارایی تورکیا ناساندووە.

سەرکۆماری تورکیا پێی وایە دابەزینی بەهای لیرە بەهۆی گوشارە دەرەکییەکانە و پارتە ئۆپۆزیسیۆنەکانی تورکیاش پێیان وایە ئەردۆغان لە ئیدارەدانی تورکیا و بەهێزکردنی ئابوورییەکەی، سەرکەوتوو نەبووە.